ناوەڕۆکی دیدارەکەی بارزانی و سوودانی ئاشکرا کرا



سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیان لە پابەندبوونە هاوبەشەلانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسای بودجە کردەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا باس لە پێشهات و ڕووداوەکانی سەر گۆڕەپانی نیشتمانی و ناوچەیی کرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوولا باسیان لە پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی بەرنامە حکومیەکەی کرد، بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاووڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا مسۆگەر بکات.

لە ڕاگەیەدنراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسیە خزمەتگوزارییانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و باشترین ڕێگەی ڕێکخستنی پابەندبوونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرد ئەویش بەپێی بنەماکانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا پەسەندکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە سوودانی و بارزانی جەختیان لە گرنگی هاودەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە. بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی ئاستەنگییەکان، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بەدیبهێنێت و ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی پتەوبکات.

 

پارێزگاری دهۆک: لەمڕۆوە هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن
پێت پارێزگاری دهۆک: لەمڕۆوە هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن
بەڕێوەبەری کەشناسی: لەناو سەنتەری سلێمانی بڕی بارانبارین لە پارساڵ زیاتر بووە
دوات بەڕێوەبەری کەشناسی: لەناو سەنتەری سلێمانی بڕی بارانبارین لە پارساڵ زیاتر بووە
پەیوەنیدر