گرفتی مووچەی هەرێم خرایە بەردەم سەرۆک کۆمار



دوو ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە و گرفتی مووچە و شایستەکانی هەرێمیان باسکرد.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فرواکسیۆنی یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/١/١٢ لەگەڵ پەرلەمانتار عطوان عطوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە شاری بەغدا سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقمان کرد و گفتوگۆکرا لەبارەی چەند پرسێکی دارایی پەیوەست بە مافی چین و توێژە جیاوازەکانی عێراق.

سەرۆک کۆمار جەختیکردۆتەوە، لە رۆڵی لیژنەی دارایی لە چاودێریکردنی ئەدای حکومەت و بەرقەرارکردنی دادپەروەری لە ماف و شایستە داراییەکان لەنێوان عێراقییەکان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق..

ئاماژەی بەوەشداوە، لەبارەی گرفتی مووچە و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ کرا، بەتایبەتی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم.

د.نەرمین ڕاشیگەیاند، سوپاسی پەرۆشی و خەمخۆری سەرۆک کۆمار دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لە مافی هاوولاتیانی عێراق و هەرێم ، جەختیانکردەوە کە هەموو هەوڵێکی خۆیان ئەدەن بۆ باشتر داڕشتن و ئاراستەکردنی سیاسەتی دارایی کە لە خزمەت کۆمەلانی خەڵک دا بێت.

 

بافڵ تاڵەبانی: ناكۆكی و لێكترازان بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی: ناكۆكی و لێكترازان بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە
تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران زیاد دەكرێت
دوات تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران زیاد دەكرێت
پەیوەنیدر