سەرۆکی نوێی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان دیاریکرا



دەستەی کۆمیسیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەرۆکی نوێی هەڵبژارد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، دەستەی کۆمیسیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە بارەگای کۆمسیۆن کە سەرجەم ئەندامانی دەستەی لەخۆگرتبوو، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان.

لە دەنگدانەکەدا، بە کۆی دەنگ دادوەر عامر موسا ئەل حسێنی وەک سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان دیاریکرا و متمانەی پێدرا.

جێگای سەرنجە ئەم دەنگدانە لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بووە، کە بریتییە لە (درێژکردنەوەی ماوەی دەستەی کۆمسیاران بۆ خولی ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە 1/7/2025 دەست پێدەکات تا 1/6/2027و بەردەوامبوونی ئەنجوومەن لە ئەنجامدانی ئەرکە یاساییەکانی خۆی لەو ماوەیەی کە لە بڕیارەکە ئاماژەی پێکردووە.

عەلی باپیر نامەیەك بۆ ئەحمەد شەرع دەنێرێت
پێت عەلی باپیر نامەیەك بۆ ئەحمەد شەرع دەنێرێت
شاخەوان عەبدوڵا: كشانەوەى كورد ئەگەرێکی کراوەیە
دوات شاخەوان عەبدوڵا: كشانەوەى كورد ئەگەرێکی کراوەیە
پەیوەنیدر