شاخەوان عەبدوڵا: كشانەوەى كورد ئەگەرێکی کراوەیە



نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە وەزیر و پەرلەمانتاران لە بەغدا كۆدەبنەوە بۆ یەكخستنی هەڵوێستی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان و شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت: تەنها 10 مووچە بۆ هەرێم نێردراوە و كشانەوەش ئەگەرێككی كراوەیە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی باسی مووچە نێردراوەکانی ساڵی 2024 دەکات و دەڵێت: بەرپرسانی عێراق دەڵێن 10 تریلیۆن دینار هاتووە بۆ هەرێم، چونكە وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2024 مووچەی تەنها 10 مانگی ناردووە.

شاخەوان عەبدوڵا وتیشی، “دوێنێ‌ كۆبوونەوەیەك كرا لەنێوان حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتاران و وەزیرەكان، بۆیە ئێستا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبینەوە و هەڵوێستمان یەک دەخەین بەرامبەر ئەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەر هەرێم دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، وەزارەەتی دارایی عێراق دەڵێت 10 ترلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، كە دەكاتە مووچەی 10 مانگی هەرێم لەكاتێكدا لە هەموو عێراق مووچەی هەر 12 مانگەكە دراوە، بەڵام خۆی دەڵێت 10 ترلیۆنی ناردووە، كە مووچەی ساڵێكی هەرێم 12 ترلیۆن دینارە”.

شاخەوان عەبدوڵا جەختیشی كردەوە هەڵوێستمان دەبێت و ئەوەی ڕوویداوە قبووڵی ناکەین و هەموو ئەگەرێکیش لە بەردەممان کراوەیە.

ئاشكراشی كرد، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەیە و نامەی حكومەتی هەرێم و ئێمەی پەرلەمانتاران و نوێنەرانی كورد لەو كۆبوونەوەیە باس دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ شەممە، لە هەولێر، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی و پارتی لە بەغدا (وەزیر و پەرلەمانتاران) كۆبووەوە و چەند پەیامێكیان ئاڕاستەی بەغدا كرد و هۆشداری كشانەوەی كورد لە بەغدا درا، ئەگەر بەغدا مووچەی تەواوی هەرێم ڕەوانە نەكات.

سەرۆکی نوێی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان دیاریکرا
پێت سەرۆکی نوێی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان دیاریکرا
مەسرور بارزانی لە بارەی پاڵاوگەکانی هەولێر و دهۆکەوە بڕیاریدا
دوات مەسرور بارزانی لە بارەی پاڵاوگەکانی هەولێر و دهۆکەوە بڕیاریدا
پەیوەنیدر