هەڵدانی مووشەکی “نیو گلین” بۆ بۆشایی ئاسمان دواخرا



بە هۆی خراپی کەشوهەواوە هەڵدانی مووشەکی نیو گلین دواخرا کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە بنکەی کانافیرالی ویلایەتی فلۆریدای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکاوە بەرەو بۆشایی ئاسمان بنێردرێت.

درێژیی مووشەکەکە 98 مەترە و لەلایەن کۆمپانیای “بلو ئۆریگن”ەوە دروستکراوە کە خاوندارێتییەکەی بۆ ملیاردێری ئەمریکی، جیف بیزۆس دەگەڕێتەوە.

“بلو ئۆریگن” دەیەوێت بەو هەنگاوە ڕکابەریی “سپەیس ئێکس”ی ئیلۆن ماسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بکات.

لە ساڵی 2020ەوە تا ئێستا هەڵدانی ئەو مووشەکەۆ بۆ بۆشایی ئامسان دواخراوە کە دەتوانێت دوای ئەنجامدانی گەشتەکەی، بۆ سەر زەوی بگەڕێتەوە و بڕیارە سبەینی دووشەممە، جارێکی دیکە هەوڵی ئاڕاستەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان بدرێت.

پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە سەرژمێری گەیشت
پێت پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە سەرژمێری گەیشت
نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
دوات نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
پەیوەنیدر