پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە سەرژمێری گەیشت



پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان گەیشتە هەرێم و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان دەست بە دابەشکرنی دەکرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 د.دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد گه‌یشتووه‌ و دوای ته‌واوبوونی رێككاری كارگێڕی له‌ رۆژانی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بره‌ پاره‌ی مانگی 11 ده‌كرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 250 هه‌زار دیناره‌.

باسی لەوەش کرد، له‌ رۆژانی رابردووش پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکان، دابەش كراوه‌.

بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر دەشڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، حەوت هەزار و 600 بژمێر هه‌یه‌، ئەو پارەی وەریشیدەگرن، تەنها هی مانگی 11یە.

ڕۆژی 20ی 10ی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق و له‌ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و تا 22ی تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو.

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو سکاڵای لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمارکرد
پێت پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو سکاڵای لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمارکرد
هەڵدانی مووشەکی “نیو گلین” بۆ بۆشایی ئاسمان دواخرا
دوات هەڵدانی مووشەکی “نیو گلین” بۆ بۆشایی ئاسمان دواخرا
پەیوەنیدر