یەکەم هەنگاوی زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی دەستپێدەکات



ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکات و جێبەجێکردنیشی پەیوەستە بە ڕەزامەندی حکومەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکات و جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی داراییش ڕایگەیاند، لیژنەکەیان پێشنیازێکی بۆ چاوخشاندنەوە بە تەمەنی خانەنشینیدا پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بکرێت بە 63 ساڵ، بەڵام هەر یاسایەک لایەنی دارایی هەبێت پەرلەمان ناتوانێت بە بێ ڕەزامەندی حکومەت پەسەندی بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا حکومەت ڕەزامەندی لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی نەداوە و تا ئەو کاتەش کە یاساکە بە فەرمی پەسەند دەکرێت مامەڵەکانی خانەنشینی لەسەر هەمان یاسای پێشوو ڕایی دەکرێت کە 60 ساڵە.

جەمال کۆچەر ڕاشیگەیاند، لیژنەی دارایی دەربارەی پێشنیازی زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ ئەوەی سازان لەسەر دەقێک بکەن کە بەرژەوەندی خانەنشینان زامن بکات و لەگەڵ دۆخی ئابووری وڵاتیشدا بگونجێت.

ئەردۆغان خۆی بۆ خوولی نوێی سەرۆکایەتی کاندید دەکاتەوە؟
پێت ئەردۆغان خۆی بۆ خوولی نوێی سەرۆکایەتی کاندید دەکاتەوە؟
چەند وەزیرێک ڕاسپێردران پەیامەکەی حکومەتی هەرێم بگەیەنن
دوات چەند وەزیرێک ڕاسپێردران پەیامەکەی حکومەتی هەرێم بگەیەنن
پەیوەنیدر