کەشناسی هەرێم: بەفرو بارانبارین دەستپێدەکات



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و بارانبارین و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆوە بارانبارین بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی هەرێم، لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، ئەوەی خستووەتەڕوو: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆرێت نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

ئایا كارەساتەكان سزای خودان!؟
پێت ئایا كارەساتەكان سزای خودان!؟
مەسرور بارزانی: مامەڵەی بەغداد لەگەڵ هەرێمی کوردستان ستەمکارانەیە
دوات مەسرور بارزانی: مامەڵەی بەغداد لەگەڵ هەرێمی کوردستان ستەمکارانەیە
پەیوەنیدر