مەزلوم عەبدی: دیدارێکی ئەرێنیمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئەنجامدا



فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، ئەمڕۆ هەینی بە سکای نیوز عەرەبی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئەنجامدا سەبارەت بە چەندین بابەتی نیگەرانی وڵات.

مەزڵوم عەبدی وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا کە لەگەڵ ئیدارەی نوێ ئەنجامدرا، کۆمەڵێک بابەت و کێشە تاوتوێ کران، هەروەها کۆدەنگی و ڕێککەوتن لەسەر پرسە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە ئایندەی سووریا هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەشێک دەبن لە سوپای نوێی سووریا، ڕوونیشیکردەوە، تا ئێستا بانگهێشتنامەیەکی فەرمی نەبووە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی کە باسی لێوەکرا، داوای بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریای تێدا کرد.

سەبارەت بەو هێرشانەی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و ئاگربەستی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، عەبدی ڕایگەیاند، پابەندن بە ئاگربەست لەگەڵ تورکیا، بەڵام ناچارن بەرگری لە خۆیان بکەن.

عەبدی لەمیانی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە هەماهەنگییان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریا پتەوتر کردووە، ئاماژەی بەوەدا کە جگە لەوەش کراوەن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەکان نوێژە بارانە ئەنجامدرا
پێت ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەکان نوێژە بارانە ئەنجامدرا
لەدژی گرێبەستەکانی تەندروستی گردبوونەوە کرا
دوات لەدژی گرێبەستەکانی تەندروستی گردبوونەوە کرا
پەیوەنیدر