شارەزایەکی ئابووری عێڕاق هۆشداری دەدات لە گرفتی گەورەی دارایی کە دووچاری عێراق دەبێتەوە و دەلێت”چارەسەر نەکرێت تەنها شەش مانگ سیولە هەیە”.
نەوار سەعدانی، شارەزای ئابووری، بە ماڵپەڕی بغداد الیوم-ی ڕاگەیاندووە، عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگیی دارایی گەورە و مەترسیدار بووەتەوە و دەبێت لە ڕێگەی چاکسازیی ڕاستەقینە دوور بخرێتەوە لەو ئاستەنگانە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئاڵنگارییە داراییەکان لە عێراق بەردەوامن و لەئێستادا هەڕەشن بۆ سەقامگیری دراوی عێراقی، بەتایبەت دوای ئەوەی مووچەی مانگی 12 کەمێک دواکەوت، و الە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق اتەنها بەشی شەش مانگ پارەی نەختینەیی بۆ مووچە لەبەردەستدایە، ئەمەش ترسی دابین نەکردنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە بەهێز دەکات، چونکە ئابووری عێراق نزیکەی تەواو پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، ئەمەش فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر بودجەی گشتی و ئەگەری کورتهێنانی دارایی زیاتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کێشەی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی دراوی بیانی هەیە، بەو پێیەی کارەکانی قاچاخی دۆلار لە ڕێگەی هەندێک فرۆشیاری نافەرمی و لاوازی چاودێریکردنی بانکەکانەوە خراپتر بووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی دۆلار لە بازاڕی ناوخۆیی و کەمبوونەوەی نەختینەیی گشتی”. .
ئەو ئابوریناسە نێودەوڵەتییە لەکۆتاییدا دەڵێت، بە کورتی بارودۆخی دارایی عێراق پێویستی بە هەنگاوی بەپەلەی چاکسازی هەیە کە بریتییە لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، باشترکردنی بەڕێوەبردنی داهات و بەرزکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە سیستمی بانکی، بۆ ئەوەی دووربن لە قەیرانی نەختینەیی کە ڕەنگە کاردانەوەی فراوانی لەسەر بێت.