پێنج ملیار لیرەی سووری دەستیبەسەردا گیرا



پۆلیسی کەرکوک دەستی بەسەر پێنج ملیار لیرەی سووری دا گرت و دوو کەسیشی دەستگیرکرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا مەفرەزەکانی بەشی کاروباری جموجوڵی بازگەکان، لە پارێزگای کەرکوک و لە بازگەی ترکەلان، دەستیان بەسەر بڕی (پێنج) ملیار لیرەی سووریی دا گرت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕە پارەیە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا شاردرابووەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە بازگە دەستی بەسەرداگیراوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، مەفرەزەکان شۆفێری بارهەڵگرەکە و ئەو کەسەشی لەگەڵیدا بووە دەستگیریان کردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە دوای پێکهێنانی تیمێکی کارکردن بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری بەشی ئاسایش ناوخۆ، کۆنتڕۆڵی تاوانەکانی کەرکوک و ئاسایشی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو ئەنجامدراوە.

“عێڕاق گرفتی گەورەی دارایی توشدەبێت”
پێت “عێڕاق گرفتی گەورەی دارایی توشدەبێت”
شەپۆلێکی باران و بەفر عێڕاق دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێکی باران و بەفر عێڕاق دەگرێتەوە
پەیوەنیدر