دەیان هەزار پەنابەری سووری لە تورکیاوە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەیان



پاش مانگێک لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا زیاتر لە ٥٢ هەزار پەنابەر لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو لە قەزای ڕەیحانڵی لە هاتای بەسەرکردەوە کە پەنابەرانی سووری نێو تورکیا لێیەوە دەگەڕێنەوە بۆ سووریا.

یەرلیکایا لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا باسی لە بەردەوامی گەڕانەوەی پەنابەرانی نێو تورکیا کرد بۆ سووریا و ڕایگەیاند: “لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٥٢ هەزار و ٦٢٢ پەنابەری سووری لە تورکیاوە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان، بە شێوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە و ڕێکوپێک گەڕاونەتەوە”.

وتیشی: “ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریانەی لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە شێوەی ئارەزوومەندانە، سەلامەت، شکۆمەندی و ڕێکوپێک گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان ٧٩٢ هەزار و ٦٢٥ کەسە”.

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە
پێت قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
دوات نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
پەیوەنیدر