سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەڵاحەدین کرد و دەڵێت” شیاو بە ئەرک و بەرپرسیاری گەورەن”.
یاسین مەحمود ڕەشید، مەحمود ڕەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان- سلێمانی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمین عەزیز کوردە، بەڕێوەبەری نوێی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەڵاحەدین کرد، بەبۆنەی دەرکردنی فەرمانی دەستبەکاربوونی وەک یەکەم فەرمانی ساڵی نوێ.
دەقی بروسکەکەی یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی:
بەناوی پەروەردگاری مەزن.
بروسکەی پیرۆزبایی برای ئازیز و بەرێز؛ ئەمین عەزیز کوردە.
فەرمانی بەفەرمی دەستبەکاربوونتان بۆ بەڕێوەبردنى دەستەى وەبەرهێنانى پارێزگاى سەلاحەدین، وەک یەکەم فەرمانی دیوانیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دڵخۆشی کردین و شیاو بە ئەرک و بەرپرسیاری گەورەن هەمیشە.
بەناوی خۆم و هاوکارانم لەیەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان پڕ بە دڵ پیرۆزبایتان لێدەکەین و نزای سەکەوتن و سەرفرازیمان هەیە بۆت.
یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی ٩/١/٢٠٢٥