سەرۆك وەزیرانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی پشكنینی هەزەی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری هەڵوەشاندەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بڕیارێك گرێبەستی كۆمپانیاكانی پشكنینی هەزەی ئۆتۆمبێل و دەرههێنانی مۆڵەتی شۆفێری هەڵوەشاندەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن لە دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەنجام بدەن.