عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا ئەرێنی بوو



مەزڵوم عەبدی، ئاشکرای دەکات کە کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجامداوە و هەردوولا لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەکی دابەشکاریی سووریا ڕێککەوتوون.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دیمەشق ئەنجامدا.

وتیشی: “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئەرێنی بوو و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا”.

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا ڕێککەوتوون لەسەر رەتکردنەوەی هەر پڕۆژەیەکی دابەشکاری کە هەڕەشە لە یەکڕیزیی سووریا بکات.

هەسەدە: 63 چەکداری میلیشیاکانی تورکیا کوژران و تەرمەکانیشیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت
پێت هەسەدە: 63 چەکداری میلیشیاکانی تورکیا کوژران و تەرمەکانیشیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت
چۆن بەبێ نەشتەرگەری گرێیەکی ٤ سانتیمی بۆ کرا بە ٥ ملم؟
دوات چۆن بەبێ نەشتەرگەری گرێیەکی ٤ سانتیمی بۆ کرا بە ٥ ملم؟
پەیوەنیدر