چۆن بەبێ نەشتەرگەری گرێیەکی ٤ سانتیمی بۆ کرا بە ٥ ملم؟



د. عەبدولواحید، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ڕایدەگەیەنێت، 10 مانگ پێش ئێستا دوای ئەوەی چارەخوازێکی گەنجی تەمەن ٣٢ ساڵ بە هۆکاری بوونی گرێیەکی مەمکی قەبارە گەورە سەردانی تیمی نەخۆشیەکانی مەمکی کرد، دوای ئەنجامی دانی سۆنەر دەرکەوت خانمەکە گرێی ڕیشاڵی مەمکی هەیە، بەڵام زۆر گەورەیە و قەبارەکەی نزیکی ٤ سانتیمە.

د. عەبدولواحید لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، وەکو هەموو خانمێکی دیکە نیگەرانی بوونی شوێنەواری نەشتەرگەری و وەرگرتنی سڕکردنی گشتی بوو،هەر بۆیە لەلایەن تیمی نەخۆشیەکانی مەمکەوە بڕیاری ئەنجامدانی ئەبلەیشن یاخود چارەسەری تیشکی مایکرۆوەیڤی بۆ چارەخوازەکە درا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای تەنها 10 مانگ ئێستا گرێکە تەنها ٥ ملمە. دابەزینێکی بەرچاو و دڵخۆشکەرە و لە ئێستادا گرێکە لەسەدا ٨٧ی قەبارەکەی لەدەستداوە بەبێ بوونی هیچ شوێنەوارێک.

ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا ئەبلەیشن بۆ گرێی غودە و مەمک لە لایەن تیمی نەخۆشیەکانی غودە و سەر و مل دەكرێت.

 

عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا ئەرێنی بوو
پێت عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا ئەرێنی بوو
ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دوات ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر