هاتووچۆی گەرمیان ڕێگای کەلار کفری دادەخات بەمەبەستی کارکردن تێیدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دووسایدی سەرەکی کەلار- کفری لە دەروازەی قەزای کفری ئاراستەی چوون بۆ قەزای کەلار بەهۆی کارکردن تێیدا دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، دووسایدی سەرەکیی کەلار- کفری لە دەروازەی قەزای کفری ئاراستەی چوون بۆ قەزای کەلار بە هۆی کارکردن لەو دەروازەیە دادەخرێت، و ئاراستەی هاتووچۆکردن دەکەوێتە سایدی بەرامبەر.
بەپێی بڵاوکراوەکە، هاتووچۆ داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری لەو ڕێگایەدابکەن بۆئەوەی بەدووربن لە ڕووداوی هاتووچۆ، چونکە دەبێتە یەک ئاڕاستە و هەردوو ئاڕاستەی هاتن و ڕۆشتن دەچنە سەر یەک هێڵ.