گرنگە منداڵان ببرێن بۆ مۆزەخانە؟



هەرچەندە زۆرێکمان هێشتا مۆزەخانەمان نەدیوە، بەڵام توێژینەوەکان وادەریدەخەن بردنی منداڵان بۆ مۆزەخانە یەکێکە لە کارە گرنگەکان بۆئەوەی منداڵەکان توانای بیرکردنەوە و ئەزمونکردنی مێژوویان هەبێت.

منداڵان لە سەردانیکردنی مۆزەخانەکاندا، نەک هەر سوودی پەروەردەیی بەدەست دەهێنن، بەڵکو ئەزموونەکە بۆ گەورەکانیش چێژبەخشە، بەو پێیەی دەرفەتمان پێدەدات لە ڕوانگەی ئەوانەوە جیهان ببینین و کەمێک تێکەڵی ژیان و کلتتوریان بین.

چۆن دەتوانین لەگەڵ منداڵێکدا سەردانێکی سەرکەوتوو و بەرهەمدار بۆ مۆزەخانە ڕێکبخەین؟ چ سوودێک لەم ئەزموونە بەدەست بهێنرێت؟

بەدواداچوون بۆ گەڕانی منداڵەکە بکە:

منداڵ تا بچووکتر دەست بە سەردانی مۆزەخانەکان بکەن، سوودی زیاتری دەبێت، چاو کراوە دەبێت بەرامبەر بە زانست و فێری کولتوور و مێژووی نەتەوەکان دەبێت.

جگە لە خۆشی و کات بەسەربردن، لە ڕێگەی سەردانیکردنی مۆزەخانە جۆراوجۆرەکانەوە، مۆزەخانەکان ژینگەیەکی دەوڵەمەندی پەروەردەیی دەڕەخسێنن کە تیایدا منداڵان بەدواداچوون بۆ ئارەزووی خۆیان و مێژوو و هونەر و زانست دەکەن و ئەم پرۆسەیە وادەکات ماوەیەکی درێژ ئەو بیرەوەرییانە لەمێشکیاندا بمێننەوە.

گۆڤاری “توێژینەوەکان لە پەرەسەندنی پەروەردەیی” لە ساڵی 2020دا بڵاویکردەوە، سەردانکردنی مۆزەخانەکان لە پێش تەمەنی خوێندنەوە پەرە بە تواناکانی داهێنانی منداڵ دەدات، بەو پێیەی فێربوون لە دەرەوەی قوتابخانە زیاتر کاریگەرتر دەبێت بەوپێیەی لەڕێگەی ئەزموونەوە فێردەبێت.

لە ڕێگەی ئەم گەشتانەوە بوارەکانی زانیاری منداڵ فراوانتر دەبن، هەوڵەکانی بۆ زانینی مێژوو و کلتوری ڕابردوو زیاتر دەکات، و  دەبێتە پاڵنەرێک بۆ بەردەوامبوون لە لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە.

پێشوەختە ئامادەکاری بۆ سەردانەکە بکە

ئامادەکارییەکی سادە پێش سەردانی مۆزەخانە دەتوانێت ئەزموونەکە باشتر بکات.

گرینگترین شتەکانی مۆزەخانەکە بدۆزەرەوە و هەندێکیان بۆ منداڵەکەی پێشنیار بکە کە زیاتر لەبارەیانەوە بزانێت، هاوکات دەتوانن ٥ تابلۆ یان پارچەی هونەری نمایش بکەن و باسی چیرۆکەکانیان بکەن.

دابینکردنی ئاسوودەیی

دڵنیابە منداڵەکەت بە درێژایی گەشتەکە ئاسوودەیە.

هیچ جۆرە فشارێکی لێمەکە و هەوڵبدە ئازادانە پرسیار لەبارەی هەمووشتێکەوە بکات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ڕێگەی بدەیت دەست لە شتەکان بدات، بەڵکو زانیاری زیاتری لەسەر بدە.

پرسیار بکە

یاساکانی شوێنەکەی بۆ ڕوون بکەرەوە، بۆ نموونە لە کاتی گەشتەکەدا، داوای لێبکە چی دەبینێت پێت بڵێت و با ڕوونکردنەوەکانی بخاتەڕوو بەبێ ئەوەی هەوڵی ڕاستکردنەوەی بدەیت، بۆ ئەوەی ئەو هەست بە متمانە بکات و وا هەستبکات بۆچوونەکەی بەهادارە و وەردەگیرێت.

ئێوە پێکەوە فێر دەبن

هەندێک لە دایک و باوکان نیگەرانن لەوەی کە منداڵان ئەو پرسیارانە دەکەن کە ناتوانن وەڵامیان بدەنەوە، پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کە ئەم جۆرە سەردانانە دەرفەتێکی پەروەردەیی نێوان نەوەکان بێت، بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە بزانن منداڵەکە حەز دەکات چی بزانێت.

لە ئامادەبوونی خێزانەکەدا، منداڵان کاتێکی خۆشی خێزانیی بەسەر دەبەن، هەروەها ئەزموونێکی ناوازەیە کاتێک لە تەنیشت منداڵەکەوە دەوەستیت، وە جۆرێک لە تێگەیشتنێکی هاوبەش دروست دەکات.

هەموو شوێنەکە مەگەڕێ

هەوڵ مەدە لە یەک سەرداندا هەموو گۆشەیەکی مۆزەخانەکە بگەڕێیت، بەڵکو با بەئارەزووی منداڵەکەت بێت.

لەوانەیە تابلۆیەکی دیاریکراو سەرنجی ڕابکێشێت و کاتێکی زۆر بە تێڕامانەوە بەسەر ببات، لە کاتێکدا یەکێکی دیکە بەبێ ئەوەی سەرنجی ڕابکێشێت، بەلایدا تێپەڕێت، زانیاری زۆر مەدە، و سەرنجت لەسەر ئەوە بێت کە ئەزموونەکە بۆی چێژبەخش بێت.

ئەگەر هەستت کرد منداڵەکەت دەستی کردووە بە ماندووبوون، بچۆ بۆ بەشێکی تر یان پشوویەکی کورت بدە. ئامانج ئەوەیە پێویستە ئەزموونەکە بە ئەرێنی و چێژبەخش بمێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئارەزووی دووبارە سەردانی مۆزەخانەکە.

ڕێگای کەلار کفری دادەخرێت
پێت ڕێگای کەلار کفری دادەخرێت
توركیا كاروانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە ڕۆژئاوا بۆردومان كرد
دوات توركیا كاروانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە ڕۆژئاوا بۆردومان كرد
پەیوەنیدر