سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ شاندی باڵای ئەنەكەسە كۆبووەوە و لەسەر 4 خاڵ دەربارەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕێككەوتن.
ئەمڕۆ چوار شەممە 8-1-2024، ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەیان لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردەوە.
ئەنەكەسە ئاماژەی بەوەكردووە “لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان ئاڵوگۆڕ كرا، بەتایبەتی دۆخی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو.”
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی پێ دراوە، لە میانی دیدارەكەدا هەردوولایەن جەختیان لەسەر ئەم خاڵانە كردەوە:
1. گرنگیی بەشداریی گەلی كورد لە داڕشتنی داهاتووی سووریا.
2. پێویستی یەكڕیزی لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان.
3. ڕێككەوتن لەسەر دیدێكی هاوبەشی كوردی سەبارەت بە مافەكانی گەلی كورد.
4. كاركردن لەگەڵ هێزە نەتەوەییە جیاوازەكانی سووریا و ئیدارەی ئێستای ئەو وڵاتە.
جەختیشكراوەتەوە، “شاندەكە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ جەنابی بارزانی دەربڕی بۆ پاڵپشتیی گەلی سووریا و پاڵپشتیی بەردەوامی بۆ پرسی كورد لە سووریا و پەرۆشیی بۆ یەكڕیزی كورد.”