بانكی ناوەندی دوابڕیاری بۆ دۆلار و مووچە ڕاگەیاند



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ هەڕەشەیەك لەسەر مووچە نییە و پارەی پێویست بەردەستە و دەشڵێت: توانیومانە سنوورێک بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار دابنێین و دوكانەكانی فرۆشتنی دۆلار دادەخەین و دەیانكەین بە كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو.

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەکی داراییمان نییە هەڕەشە بێت لەسەر مووچە و پارەی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ ئەمساڵ دابین كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، یەدەگی زۆرمان هەیە و دەتوانین خواستی داواکردنی دۆلار پڕبکەینەوە و لە هەمان كاتدا توانیومانە سنوورێک بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار دابنێین.

پارێزگاری بانکی ناوەندی وتیشی، “میکانیزمی پێدانی دۆلار بە گەشتیار دڵنیای دەدات، کە بە تایبەتی دەگاتە دەستی سوودمەند”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “نرخی ئاڵوگۆڕی هاوتەریب چیتر ڕێژەیەکی ئاماژەدەر نییە، یەدەگەکانمان پارێزراون و بانکی ناوەندی بەهرەمەندە لە سەربەخۆیی و پارەدانی ئەلیکترۆنی شاهیدی گەشەسەندنە و باشترین سیستەمی جیهانی ژێرخانمان هەیە”.

ئاشكراشی كرد، “پڕۆژەیەکمان دەستپێکرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو”.

عەللاق جەختیشی كردەوە، “ئەو مامەڵەكارانەی لە فرۆشگاکاندان مۆڵەتیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە نییە کاردەکەین بۆ داخستنیان و گۆڕینیان بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن”.

پارێزگاری بانكی ناوەندی دەشڵێت: “حەواڵەی هاتوو پەیوەستە بە بڕیاری سنووردارکردنی مامەڵەکردن بە دینار، هەروەها ڕێگەمان بە بانکەکان دا دۆلار هاوردە بکەن و توانیمان کارەکانی قاچاخچێتی سنووردار بکەین”.

سودانی: دژی زمانی هەڕەشە و بەكارهێنانی ئەم زمانەین لەدژی وڵاتان
پێت سودانی: دژی زمانی هەڕەشە و بەكارهێنانی ئەم زمانەین لەدژی وڵاتان
تەمەنی کۆمسیۆن درێژکرایەوە
دوات تەمەنی کۆمسیۆن درێژکرایەوە
پەیوەنیدر