ئەنجوومەنی دادوەری تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی درێژکردەوە.
ئەمڕۆ 8ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنجوومەنی دادوەری، لەنووسراوێکدا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، و بەردەوامبوون لەسەر کارەکانیان.
بەپێی نووسراوەکە، کۆمسیۆن بۆ ماوەی دووساڵ تەمەنی درێژدەکرێتەوە، و لە بەرواری 7ـی کانوونی دووەمی 2025 بۆ 6ـی کانوونی دووەمی 2027 دەبێت.
ئەنجوومەنەکە لە نووسراوەکەیدا دەڵێت” بەمەبەستی بەردەوامبوون و شەرعییەت دان بەو دامەزراوانە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیا، لەنیوانیاندا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولە بۆ دووساڵی تر، لەبەر ڕۆشنایی ئەو بڕیارەدا کۆمسیۆن دەسەڵاتی هەیە هەڵبژاردنی داهاتوو بەڕێوەببات، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی دیموکراسی لە وڵاتدا.
جێی باسە ئەم خولەی کۆمسیۆن لە 6ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەسەردەچوو، بەم بڕیارەی دادگا ماوەکەی بۆ دوو ساڵی تر بە یاسایی درێژکرایەوە.