ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا ئەو کاروانە مەدەنییانەی تۆپباران کرد کە بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی لە دووری 100 مەتر لەو کاروانانە تۆپباران کرد بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە شەڕڤانان بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتوون.
ڕوونیشیکردەوە، تورکیا دەیەوێت ڕێگریی لەو کاروانە مەدەنییانە بکات کە لە شار و ناوچەکانی کۆبانێ، تەبقە، ڕەققە، قامیشلۆ و حەسەکەوە بەرەو بەنداوی تشرین دەچن.
ئەم هەڵوێستە جەماورییەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو پەلامارانەی کە تورکیا و میلیشیاکانی بۆ داگیرکردنی بەنداوی تشرین ئەنجامیان دەدەن کە ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانێکی مرۆیی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.