پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا



پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، کە مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستیگیر کرد کە 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسیی سلێمانی، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە 11 بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە.

باسی لەوەشکردووە: دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستە سەر تۆمەتبارێک کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوەو سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.

ئەوەشی وتووە: تۆمەتبار (هـ، ع، ع) لەدایکبووی 1990 لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کراوەو داواکراوە بەپێی ماددەکانی 444، 446، 289 و 298 لەیاسای سزادانی عێراقی.

“تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو لەسەر چەند تاوانێکی تر سزا دراوە”، پۆلیسی سلێمانی وای وتووە.

ڕوانگەی سووریا: تورکیا لە بەنداوی تشرین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان تۆپباران دەکات
پێت ڕوانگەی سووریا: تورکیا لە بەنداوی تشرین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان تۆپباران دەکات
حەکیم: پشتیوانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکەین
دوات حەکیم: پشتیوانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکەین
پەیوەنیدر