سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند، پشتیوانی پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە دەکەن کە بۆ ناساندنی هەڵەبجە وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عیراق پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەممار ئەحیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەردانی هەڵەبجەی کرد و دوای دانانی تاجە گوڵینەی ڕێز لەسەر گڵکۆی شەهیدانی هەڵەبجە، بەشەکانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی بەسەر کردەوە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ناوی ئیدارە و هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجەوە بەخێرهاتنی کردو ڕۆڵ و پێگەی عەممار حەکیم و بنەماڵەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و زۆرداری دژ بەڕژێمی بەعس بەرز نرخاندو لەو سۆنگەشەوە ئاماژەی بە پەیوەندی سەرۆک مام جەلال و باوکی عەمار حەکیم کرد بۆ هاوسۆزی و پشتیوانی لە کورد.
لای خۆشیەوە عەممار حەکیم ڕایگەیاند دڵتەنگ بووم بەبینینی ئەو تاوانەی کە دژ بە هەڵەبجە و کورد کراوە و منیش وەک ئێوە قوربانی ئەوستەمانەم کە ڕژێمی پێشوو کرد دژ بە هاوڵاتیان بە گشتی.
وتیشی، باشترین وەفا پشتیوانیە لەو پڕۆژەیاسایەی کە ئێستا لە پەرلەمانە بۆ ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگای عێراق و ئێمە پشتیوانی دەبین.
دواتر سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەردانی کاکەییەکانی کرد.