پزیشکیان؛ پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە



سەرکۆماری ئێران، عێراقی بە ھاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگ بۆ وڵاتەکەی لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند؛ لەئێستادا، پەیوەندییەکانی نێوانیان لە باشترین دۆخدایە.

مەسعود پزیشکیان سەرۆکۆماری ئێران،لە تاران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووە وە.

دوای کۆبوونەوەیان، سەرکۆماری ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامدا.

مەسعود پزیشکیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، وتی: “لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسمان لەپێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە کرد و گفتوگۆکانمان زۆر باش بوو”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا، ھەروەھا ھاریکارییە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانیی تاوتوێکردووە و وتی: “جەختمان کردەوە لە سەر خێراکردن لە تەواوکردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە دەروازەی سنووریی شەلامچە”.

مەسعود پزیشکیان ڕاشیگەیاند؛ عێراق ھاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ ئێران و وتی: “لەئێستادا، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە”.

تیشکی خستە سەر ئەوەش کە ئێستا عێراق، بە قۆناغێکی باش لە سەقامگیریی و گەشەپێدان-دا، تێپەڕدەبێت”.

ڕاشیگەیاند: “لەگەڵ عێراق، مەترسی ھاوبەشمان ھەیە لەبارەی پێشھاتەکانی سووریا، بە ھاوبەشی ھەست بە مەترسی دووبارە سەرھەڵدانەوەی شانە نووستووە تیرۆریستییەکانیان دەكەین، پێویستە زیاتر لەگەڵ عێراق ھاوکاربین، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی تیرۆر”.

حەکیم: پشتیوانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکەین
پێت حەکیم: پشتیوانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکەین
پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەربارەی مووچە دڵنیایی دەدات
دوات پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەربارەی مووچە دڵنیایی دەدات
پەیوەنیدر