هەڵمەت هۆشیار – ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
وێنەکان ڕوونتر بوونەوە، بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو چەند سەرۆک حیزبە کوردیانەی باشور لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
ئێستا وێنەکان ڕوونن و هیچ گەردێکیان بەسەرەوە نەماوە، خەڵکیش زۆر باشە لەوە تێگەیشتوون، کە کات و ساتی سەردانەکە بۆ چییە و پیلانەکە چییە؟ چونکە هاونیشتیمانیان زۆر باش ئەوە دەزانن کەسیان بوێری ئەوەیان نییە لەوێ لە ئەنقەرە بە دەنگێکی دلێر داوای مافی نەتەوەکەمان بکەن، بۆیە میدیاکانیان ئەو کارتی کوردایەتی پێ فرۆشتنەشیان سوتا.
ئەگەر بۆ ئێمە لە پێشدا خوێندنەوە و پێشبینی بووبێت، ئەوا ئیدی لای خەڵک یەقینە و ڕاستییە، دەستەکان ئاشکران.
تورکیا سیاسەتی پەرتکە و زاڵبە پەیڕەو دەکات و پارتە گوێرایەڵەکانیان جێبەجێی دەکەن، ئێستا گۆڕەپانی گوێرایەڵی هەر لە ناوخۆدا نەماوە هەنگاوێک بەرەو پێش چووە، ئەگەر جاران هەندێک دوکانی سیاسی بۆ دەستی دووەم ئەزبەنیان کرد بێت، ئەوا ئیستا دەری دوکانەکان ئاوەڵان و میدیا و خەڵک دەزانن ئەوەی لە هەگبەیاندایە چییە!
بڵاوکردنەوەی وێنەی سەردانەکان هاوکاتە لەگەڵ درێژکردنەوە گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە، ئەمەش ئەو ڕاستییە ئەوە ڕووندەکاتەوە ‘هەنگاوەکانی ڕەوتی کوردایەتی لە سلێمانییەوە دەست پێدەکات و تا ئیستاش یەکێتیش باشی هێناوە’
لە یەکەم ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەم ساتەوەختە (ی.ن.ک) سەرقافڵەی ئەو ڕەوتەیە، هیچ کەس و لایەنێک نەیانتوانیوە بە ڕێگەی ڕەوەتەکەشیدا بڕۆن چ جا ئەوەی بیگەنێ.