سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت



بەڕێوەبەری کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئامادەکارییان کردووە بۆ پێدانی سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراکی مانگانە کە هی ساڵی ڕابردووە و لە سبەینێ یان یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی کەلوپەلی خۆراكى پارێزگاى سلێمانى بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگه‌یاند: “وه‌زاره‌تى بازرگانی عیراق ئاگاداریان كردین ئاماده‌كاریی بكه‌ین بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى 10ى ساڵى رابردوو بە داتای مانگی 12”.

باسى له‌وه‌شكرد: “ئاماده‌كاریمان كردووه‌ و سبەینێ پێنجشەممە یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى خۆراکەکە ده‌كه‌ین”.

وتیشى: “مادده‌كان پێكهاتوون له‌ برنج و شه‌كر و دۆشاو و زه‌یت و له‌تكه‌نۆك و نیسك”.

کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێم ئاشکرا کرا
پێت کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێم ئاشکرا کرا
لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت
دوات لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت
پەیوەنیدر