ئەمڕۆ چوارشەممە، بە دابەشکردنی مووچەی 12 وەزارەت و شوێن، کۆتایی بە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دێت.
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن،ەن خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، 70 و 80، ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.