سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان-عێراق، ئاماژەی بە پەرەپێدان بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەكە بەتایبەتی ”ڕێگای گەشەپێدان” كردووە و ڕایگەیاندووە، لە داهاتووی سووریادا هیچ شوێنێك بۆ ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان نییە
فەرمانگەی پەیوەندییەكان سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، دوای كۆبوونەوەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و مەسرور بارزانی لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان-عێراق و پرسە هەرێمییەكان كرا.
ئەردۆغان باسی لەوە كرد، كە توركیا لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەكانی سووریا گرنگی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەدات و هەوڵ دەدات ڕێگری لەوە بكات پێشهاتەكانی سووریا نەبنەهۆی ناسەقامگیریی نوێ لە ناوچەكەدا.
وتوشیەتی، “لە داهاتووی سووریای نوێدا هیچ شوێنێك بۆ ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و هێزە پەیوەندیدارەكانی نییە”.
ئەردۆغان باسی لەوە كرد، كە بە پەرەپێدان بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەكە بەتایبەتی ”ڕێگای گەشەپێدان”، پێویستە پرۆژەكان جێبەجێ بكرێ.