وەزیری پێشمەرگە: ئامانجمانە لە ساڵی نوێدا زۆرترین گۆڕانکاری ئەنجام بدەین



ئەمڕۆ 7ی کانوونی دووەمی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوای لە سینچۆل لیم، کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان و پارک مینوو، جێگری کۆنسوڵی گشتیی کرد و ڕایگەیاند، ئامانجمانە لە ساڵی نوێدا زۆرترین گۆڕانکاری ئەنجام بدەین.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوام و پێداگرین لە گەیاندنی چاکسازی بە دەرئەنجامی پێویست، ئامانجمانە زۆرترین گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوون ئەنجام بدەین لە پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ساڵی نوێدا.

کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور باسی لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکان و کاریی پێکەوەیی کرد هەروەها هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە “قەڵغانی بەرگری و پاراستنی ئارامی ناوچەکە” وەسفکرد، بەرامبەر تێکشکاندنی داعش و مەترسییەکانی تیرۆر هەروەها ڕایگەیاند، پێشمەرگە لای گەلی کۆریا ناوێکی پیرۆزە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور باسی لە بنیاتنانی سەنتەرێکی لێکوڵینەوەی ئابووری کرد لە هەرێمی کوردستان کە ڕۆڵی گرنگ و گەورەی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی لایەنی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا.

وەزیری پێشمەرگە پاڵپشتی و پشتیوای بۆ پرۆژەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، دڵخۆشین بە بنیاتنانی ئەم پرۆژەیە لە هەرێمی کوردستان وەک وەزارەتی پێشمەرگە هەموو پاڵپشتیی و پشتیوانیتان دەبین هیوادارین؛ تەکنەلۆژیای سەربازی بەشێک بێت لە پڕۆژەکەتان تا لە داهاتوودا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لێی سوودمەندبێت.

منداڵێك شووشە پەڕیە قوڕگیەوە و گیانی لەدەستدا
پێت منداڵێك شووشە پەڕیە قوڕگیەوە و گیانی لەدەستدا
ئیدارەی سۆران نرخی گۆشتی سووری هەرزان کرد
دوات ئیدارەی سۆران نرخی گۆشتی سووری هەرزان کرد
پەیوەنیدر