سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەستی لەپۆستەکەی و پارتی دەسەڵاتداری کەنەدا کێشایەوە و دەڵێت”تاهەڵبژاردنی کەسێک لە پۆستەکەم بەردەوام دەبم”.
جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، ڕۆژی دووشەممە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت و پارتی دەسەڵاتدار ڕاگەیاند.
ترودۆ بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە خولی نزیکەی دە ساڵەی خۆی هێنا.
ترودۆ لە ساڵی 2015 هاتە سەر دەسەڵات پێش ئەوەی لیبراڵەکان لە هەڵبژاردنەکانی 2019و 2021 دا بتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
بەڵام ئێستا لە ڕاپرسییەکاندا بە 20خاڵ لە دوای ڕکابەرە سەرەکییەکەیەوەیە کە پیێر پۆیلیڤرە.