بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕی (30,000) بەرمیل نەوت بۆ پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان و ناحیەی سیروان و دەورووبەری دابین كرا.
د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی داواكارییەكم پێشكەشی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەنووسراوی ژمارە (121) لەبەرواری (28/11/2024) سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی بـــڕی (30،000) بەرمیل نەوت بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان و سیروان و دەورووبەری دابین بكات.
ڕاشیگەیاند، داواكارین لەبەڕێوبەراتی سووتەمەنی پارێزگای هەڵـــەبجەی شەهید ئەو بڕە نەوتە سپیە وەربگرن، كە بۆ پارێزگاكە دابین كـــراوە.
بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی بە د. موسەننا ئەمین-ەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.