نرخی زێڕ بەپێی دۆخی ئابووری و ئاڵۆزییەكانی جیهان ناجێگیرە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 30 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك بەرزبۆتەوە.
دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 2639 دۆلار و بەوەش 30 دۆلاری چۆتەسەر.
ڕاشیگەیاند، ئۆنسەی زێڕ بۆ ئەم هەفتەیە لە هێڵی 2639 دۆلار پاڵپشتی بەرزبوونەوەی دەست پێ دەکات بە ئامانجی گەیشتن بە 2658 دۆلار و پاشان 2678 دۆلار.
ڕوونیشی كردەوە، سیناریۆی بەرزبوون لاواز دەبێت کاتێک لە ژێر هێڵی 2629 دۆلار جێگربێت.
وتیشی، “ئەمڕۆ نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 گەیشتۆتە 647 هەزار دینار و عەیاری 21 گەیشتۆتە 567 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 487 هەزار دینارە”.