د. ئاوات واژەیی، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان باس لەو حاڵەتانە دەكات، كە لێیەوە دایكان و باوكان دەزانن منداڵەكەیان قسەكردنی دواكەوتووە و پێویستە چارەسەری بكەن.
د. ئاوات واژەیی دەڵێت: لەم چەند حاڵەتەدا بزانە منداڵەكەت قسەكردنی دواكەوتووە:
۱-ئەگەر لەتەمەنی ٦ مانگیدا سەری نەسوڕاند بۆ ئەم لاولا بەرەو دەنگی بەرز.
۲-ئەگەر لەتەمەنی ۹ مانیگدا هیچ گڕوگاڵی نەبوو, ئەگەر بە ناوی خۆی بانگت کرد هیچ وڵامی نەبوو بەتایبەت ئەگەر دایک و باوکی بانگیان کرد و لای نەکردەوە بۆیان.
۳-ئەگەر لەتەمەنی ۱۸ مانگیدا دادە ، بابەی بەکارنەهێنا.
٤-ئەگەر لەتەمەنی ۲ساڵیدا نەیتوانی ووشە بەکاربهێنێت.
٥-ئەگەر لەتەمەنی ۲ساڵ و نیودا نەیتوانی ڕستەی دوو ووشەیی بەکار بهێنێت.
٦-ئەگەر لەتەمەنی ۳ ساڵیدا نەیتوانی ڕستەی ۳ ووشەیی بەکاربهێنێت.