سەدر دوا هۆشداری بە گرووپە چەکدارەکان دا



سەرۆکی ڕەوتی سەدر هۆشداری بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەدات و دەڵێت”چەک دەبێت لەدەستیان دابماڵرێت”.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە، لە یادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا، لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات چەک لەو گرووپە چەکدارانە دابماڵرێت کە لەچوارچیوەی سووپا و هێزی ڕیکخراوی حکومەتدا نین.

سەدر دەڵێت” پیرۆزبایی دڵسۆزانەمان ئاراستەی تەواوی ئەندامانی سوپای عێراق بەتەواوی یەكەكانیەوە دەكەین، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپا، هیوای خۆڕاگری و پابەندبونیان بە خۆشەویستی گەل نیشتیمانەوە بۆ دەخوازین”.

ئاماژەی بەوەشداوە” لەم ڕۆژەدا نەخێر و هەزار و هەزار نەخێر بۆ چەكی بێ ئیدارە و گروپە لەدەست دەرچوەكان”.

ئەمڕۆ 6ـی کانوونی دووەم یادی سوپای عێراقە، و ئەمڕۆ زیاتر لە سەدەیەک بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراقدا تێپەڕی، کەلە ٦ی کانوونی دووەمی 1921 دامەزرا، ئەم دامەزراوە سەربازییە تا ئێستاش جێگەیەکی بەرچاوی لەناو سوپاکانی جیهاندا هەیە، بەهۆی ئەزموون و توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ هەموو هەلومەرجێکدا.

مەسعود بارزانی نێوەندگیری لە سووریا دەکات
پێت مەسعود بارزانی نێوەندگیری لە سووریا دەکات
تمەنی ئێرانی و لیرەی سووری بەرزبوونەوە
دوات تمەنی ئێرانی و لیرەی سووری بەرزبوونەوە
پەیوەنیدر