بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر هەنار لەناو دەبات



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر یەك تۆن و (500) كیلۆگرم هەناردا دەگرن، كە بەهۆی هەڵهێنانی كەڕووەوە خراپ بووە.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر یەك تۆن و (500) كیلۆگرام هەناردا گرتووە، كەبەهۆی خراپ عەمباركردنییەوە كەڕووی هەڵهێناوە و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو بڕە هەنارە خراپ بووە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕوبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن لەكاتی هەبوونی گومان لە شوێنكارێك یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

كەركوك، شاندێكی باڵای سەربازی گەیشتە شارەكە
پێت كەركوك، شاندێكی باڵای سەربازی گەیشتە شارەكە
درێژبوونەوەی ماوەی جەنگ لە ئۆكراینا خزمەت بە ڕووسیا دەكات
دوات درێژبوونەوەی ماوەی جەنگ لە ئۆكراینا خزمەت بە ڕووسیا دەكات
پەیوەنیدر