بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە بە مەبەستی كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، وەك لە كۆبوونەوەی رابردووی نێوان یەكێتی و پارتی، كە لە 17ی مانگی رابردوو لە پیرمام بەڕێوەچوو بڕیاردرا دوای سەری ساڵ كۆبوونەوەیەكی تر بكرێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی یەكێتی لەگەڵ شاندی پارتی كۆببنەوە.
ڕاشیگەیاند، شاندەكەی یەكێتی پێكهاتوون لە د.رێواز فایەق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و د.ئامانج رەحیم.
وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان دەكرێت و باسی خاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی نێوان هەردوولاش دەكرێت”.