نۆژەنكردنەوەی پردی گەلی عەلی بەگ تەواوبوو



قائیمقامیەتی سۆران ئاشكرای دەكات، دوایی 8 ڕۆژ کارکردن لە پرجی گەلی عەلی بەگ، لە ئێستادا گشت کارەکانی تەواو کراون و کۆتاییان پێ هاتووە.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاویكردەوە؛ دوای ئەوەی بە ڕووداوێکی لە ناکاو و نەخوازراو بەشێک لە پردەکەی گەلی زیانی پێگەیشت، بووە هۆی ئەوەی هاتووچۆ لەم پردە بوەستێت، بۆیە دەستبەجێ دەستکرا بە کارکردن لە لایەن هەریەکە لە ب.پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هاوکاری کۆمپانیای حاجی بەکر، هەروەها دووبارە قیرتاوکردنەوەی پردەکە لە لایەن کۆمپانیای کاڤین.

ڕوونیشی كردەوە، دوای 8 ڕۆژ کارکردن لەم پردەدا، لە ئێستادا گشت کارەکانی تەواو کراون و کۆتاییان پێ هاتووە، لە کاتێکی نزیکدا دووبارە دەکەوێتەوە خزمەتی هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەست خۆشی لە گشت تیمەکان دەکەین، کە توانییان بە ماوەیەکی کەم و بە کەمترین تێچوو و باشترین شێوەیە پردەکە نۆژەن بکەنەوە بە هەوڵ و ماندووبوون و پاڵپشتی هەموو لایەنەکان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

كەشناسی “مژدە”ی بۆ جوتیاران پێیە
پێت كەشناسی “مژدە”ی بۆ جوتیاران پێیە
دەسەڵاتێكی ستەمكارو ئۆپۆزسیۆنێكی مردۆخ
دوات دەسەڵاتێكی ستەمكارو ئۆپۆزسیۆنێكی مردۆخ
پەیوەنیدر