ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكایی پێیوایە، درێژبوونەوەی ماوەی جەنگ لە ئۆكراینا، خزمەت بە بەرژەوەندیییەكانی ڕووسیا دەكات، وێڕای زنجیرەیەك نسكۆ كە هێزەكانی وڵاتەكە لە گۆڕەپانەكانی جەنگ لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕوویان بۆوە.
ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، كات ڕەنگە لەبەرژەوەندی ڕووسیا بێت، گەر ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانە ئەوروپاییەكان خۆیان لەگەڵ درێژخایەنی ململانێكاندا نەگونجێنن، ئاماژەی بە “گروەی مۆسكۆ”- و “ترسی” كێیڤ كرد كە لەلایەن خۆرئاواوە پشتییان پێدەبەسترێت، بەر لەوەی كرملین دووچاری شكستێكی یەكلایی كەرەوەببێت.
“وۆڵ ستریت جۆرناڵ” دەڵێت، تائێستا هیچ كام لە گرەوەكانی ڕووسیا سەبارەت بە دروستكردنی ناكۆكی لەنێوان لایەنگرانی ئۆكراینا نەهاتوونەتەدی، بەو پێیەی كە ئەورپا بە كاریگەرییەكی میللی سنووردار، پشتبەستنی بە وزەی ڕووسی” پچڕاندووە، بەبێ ئەوەی كارەساتی سیاسی بەدوادابێت.
بە بۆچوونی ڕۆژنامەكە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕووسیا بۆ كۆكردنەوەی سەدان هەزار سەرباز لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو، بوونی ئابووری وڵاتەكەى كردۆتە “ئابووری جەنگ”، لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا كات لە بەرژەوەندی مۆسكۆیە، بەو پێیەی تائێستا واشنتن و هاوپەیمانەكانی هیچ گۆڕانكارییەكیان نەكردووە، بە تایبەت لە بەرهەمی سەربازی و پێویستی پارێزگاریكردن لە ئۆكراینا لە جەنگێكدا كە چەندان ساڵ دەخایەنێت.