دابەشكردنی بەشەخۆراكی ساڵی نوێ‌ دەستپێدەكات



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، لەمساڵدا بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بە تەواوی دابەشدەكرێت و بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی دەڵێت: “تا ئێستا زیادكردنی بەشەخۆراك نەچۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە”.

وەزارەتی بارزگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوای ئەوەی رێكارە كارگێری و تەكنیكییەكان تەواوبوون كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵی ڕەوانەی بریكارەكان كرد.

ڕاشیگەیاندووە، خۆراكی پێویستی بۆ سەرجەم مانگەكانی ئەمساڵ ئامادەكردووە و بەردەوامن لە جێبەجێكردنی گرێبەستە پێویستەكان بۆ دابینكردنی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە سەرچاوە جیهانییە ناسراوەكانەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كاردەكەن بۆ پابەندبوون بە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە باشتركردن و زیادكردنی ماددە خۆراكییەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و ئەوەش بۆتە هۆی ڕاگرتنی نرخی بازاڕ و ڕێگری لە گرانی.

دەشڵێت: “وەزارەت فەرمانێکی دەركردووە، كە رێگری دەکات لە بەش بەشکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراک و دەبێت هەموو بابەتە خۆراکییەکان پێکەوە دابەشبکرێن”.

لای خۆشیەوە، شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەدەوامین لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و بەشەخۆراكی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوویان تەواو كردووە.

وتیشی، “دەست بە ئامادەكاریەكان كراوە بۆ دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ، بەڵام زیادكردنی ماددە خۆراكییەكانی وەك (چا و شیر و ئاردی سفر) تا ئێستا تەنها بڕیاری لێ‌ دراوە و نەگەیشتووە بە دەستمان تاوەكو دابەشی بكەین”.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ ساڵی ٢٠٢٣ هەر هاووڵاتییەك جگە لە ئارد، ٩ ماددەی دیكەی بەشەخۆراكی پێ‌ دەدرێت، كە بریتین لە “شەكر (كیلۆیەك) و برنج (٣ كیلۆ) و زەیت (لیترێك) و دۆشاوی تەماتە (یەك قتووی بچووك) و نیسك (٢٥٠ گرام) و لەتكەنۆك (٢٥٠ گرام).

هەر بەپێی بڕیارەكە، بۆ هەر هاووڵاتییەك كیلۆیەك شەكر و لیترێك زەیت زیاد دەكرێت هەروەها ماددەكانی (شیر ٢٥٠ گرام) و (چا ٢٥٠ گرام) و (ئاردی سفر یەك كیلۆ) بۆ هەر كەسێك زیاد دەكرێت.

بانكی ناوەندی كەمترین بڕە دۆلاری لە هەفتەی ڕابردوودا خستەبازاڕەوە
پێت بانكی ناوەندی كەمترین بڕە دۆلاری لە هەفتەی ڕابردوودا خستەبازاڕەوە
مان یونایتد و مان سیتی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوەی
دوات مان یونایتد و مان سیتی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوەی
پەیوەنیدر