كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان گەیەنرایە عێراق و بڕیاری كۆتایی دەدرێت



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا بە فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد چارەسەری كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان بكات و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت: دوای سەری ساڵ چارەسەری دەكەن.

دوێنێ‌ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دوای سەری ساڵ کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان چارەسەر دەکەن و ڕێگەنادەن خاوەنەکانیان زیان بکەن.

دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان نووسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان.

دارا سێكانیانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە نووسراوەكەیدا بۆ وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری دەستبەسەراگرتنیان بۆ دەرچووە، بەهۆی ئەوەی کە مەرجیان تیانیە تا تۆماربکرێن لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ڕێگای خاڵە سنورییەکانەوە هاتونەتە ناو عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕێگایان پێدراوە هەندێک کەس و کۆمپانیا و بازرگان سوومەند بوون لە کاتێکدا خاوەنی ئێستایان هیچ تاوانێکیان نییە، چونکە ڕێگادراوە بێنە ناو عێراق و هەرێمەوە.

دەشڵێت: پێویستە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بەهەماهەنکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن تا خاوەنەکانیان زیان نەکەن، چونکە بە ئاگاداری لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکان هێنراونەتە ناو عێراق و هەرێمەوە.

ئەمریکا هاوکاری گەیاندە هەسەدە
پێت ئەمریکا هاوکاری گەیاندە هەسەدە
وەزیری تەندروستی: هیچ تاقیگەیەک نەدراوە بە کەرتی تایبەت
دوات وەزیری تەندروستی: هیچ تاقیگەیەک نەدراوە بە کەرتی تایبەت
پەیوەنیدر