ئەمریکا هاوکاری گەیاندە هەسەدە



ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ گەیشتنی کاروانێکی هاوکاری سەربازی و لۆجستی بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ 30ـی کانوونی یەکەم بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی بەرهەڵگری ئەمریکی،  لە دوو کاتی جیاوازدا گەیشتووەتە حەسەکە، یەکێکیان لە بنکەی سەربازیی شاری شەدادی لە دەوروبەری باشووری حەسەکە نیشتۆەتەوە و ئەوی دیکەیان لە بنکەی سەربازیی خەرابەجیر لە دەوروبەری رمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە .

ئەمە لەکاتێکدایە، هەڕەشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆسەر هەسەدە و رۆژئاوا بەردەوامە و زیاتر لە دوو هەفتەیە پێکدادانی قورس دەکرێت، هاوکات کاتژمیری سفری هەسەدەش بەرەو کۆتایی دەڕوات، کە پیشتر لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا کردبوو ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی و عفرین چۆڵبکەن، چونکە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی ئەو ناوچانە دەستپیدەکەن.

بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا
پێت بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا
كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان گەیەنرایە عێراق و بڕیاری كۆتایی دەدرێت
دوات كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان گەیەنرایە عێراق و بڕیاری كۆتایی دەدرێت
پەیوەنیدر