چەند تیرۆريستێك لە بازیان و كەلار دەستگیركران



دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشكرای دەكات، لە هەڵمەتێكی‌ هاوبەشدا لەگەڵ‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سلێمانی لە بازیان و كەلار ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیركران.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانی دژی چەكدارانی داعش، هێزەكانیان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر (CTG) لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دوو چەكداری داعشیان لە شارۆچكەی بازیان و كەلار دەستگیركردووە”.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەشدا هێزەكانیان لە پارێزگای كەركوك ڕووبەڕووی چەكدارێكی داعش بوونەتەوە و لە بۆسەیەكدا كوژراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای ئەنبار هێزەكانیان دەستیان بەسەر كۆگایەكی چەكدارانی داعشدا گرتووە و لەناویان بردووە.

“حكومەت لەئاست پاركی هەواری شار كەمتەرخەمە”
پێت “حكومەت لەئاست پاركی هەواری شار كەمتەرخەمە”
شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر