شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە



بەهۆی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور پێشبینی دەكەین شەپۆلێكی بارانبارین لە ئێوارەی سبەی شەممه بەشێك لەناوچەكانی كوردستان بگرێتەوه و سەرەتاش كاریگەریەكەی لە باشوری گەرمیان و دوكان و چەمچەماڵ دەردەكەوێت .

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كاریگەری باشی شەپۆلەكە لەسەر گەرمیان و بەشێكی هەڵەبجە و سلێمانی دەبێت لەگەڵ شارە كوردستانیەكانی خۆرهەڵات بەتایبەت سەرپێلی زەهاوو، كە ئەگەری بەفربارین و بارانی بەخوڕ هەیە، بەڵام كاریگەری لەسەر ناوچەكانی دیكەی هەرێم لاوازە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما ئەگەری بەفربارین هەیە بۆ ئەو شوێنانەی 1400مەتر بەرزن لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوه، بۆیە لەناوچە شاخاوییەكانی سنووری خۆرهەڵاتی هەرێم ئەگەری بەفربارین هەیە.

وتیشی، “چەقی كاریگەری شەپۆلەكه لەدرەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەك شەمە دەبێت و ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە كۆتایی بەم شەپۆلە دێت و كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوه”.

 

چەند تیرۆريستێك لە بازیان و كەلار دەستگیركران
پێت چەند تیرۆريستێك لە بازیان و كەلار دەستگیركران
خشتەی دابەشكردنی مووچە بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیەنرا
دوات خشتەی دابەشكردنی مووچە بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر