سەلاحەدین بەهادین: پێویسته‌ مافی كورد له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری سووریا دیاری بكرێت



سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند، دۆخی‌ ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزه‌ و پێویسته‌ مافی كورد له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری سووریا دیاری بكرێت.

سەڵاحەدین بەهادین، لە کۆنگرەی نۆیەمی حزبەکەی هۆشداریدا، له‌ دۆخی‌ ناوچه‌كه‌ و بە ئاڵۆز وەسفی کرد، ده‌شڵێت: “كارمان بۆ پرسی كورد له‌ سووریا كردووه‌ و دەبێت مافەکانی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئەو وڵاتە دیاری بكرێت”.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ سووریا گۆڕانكارییه‌كی‌ گه‌وره‌ هاتووەتە ئارا و گه‌لی سووریا به‌بارودۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت”.

وتیشی‌: “له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییەکانمانەوە كارمان بۆ پرسی كورد له‌ سووریا كردووه‌ و ده‌خوازین گه‌لی‌ كورد له‌و وڵاته‌ به‌ ئاواته‌كانی‌ خۆی‌ بگات”.

کۆمەڵی دادگەری: مانگی نیسان کۆنگرە دەبەستین
پێت کۆمەڵی دادگەری: مانگی نیسان کۆنگرە دەبەستین
لە بەغداوە بڕی ئەو پارەیە ئاشکرا دەکرێت کە بۆ مووچەی مانگی 11 و 12 ڕەوانە دەکرێت
دوات لە بەغداوە بڕی ئەو پارەیە ئاشکرا دەکرێت کە بۆ مووچەی مانگی 11 و 12 ڕەوانە دەکرێت
پەیوەنیدر