بەپێی هەواڵی ئاژانسێکی عێراقی، بەغدا بە بڕی یەک ترلیۆن و 200 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
بە پێی سەرچاوەیەکی “ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم” مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 12 دەگاتە 996 ملیار دینار و هاوکات بڕیارە وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی یەک ترلیۆن و 200 ملیار دینار بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە تەواوکردنی کورتهێنان بۆ مووچەی مانگی 11 و 12، لە ڕێگەی گواستنەوەوە دەبێت، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، بەشەکەی تری کورتهێنانەکەش لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆییەوە تەواو دەکرێت.
سەبارەت بە وادەى ناردنى پارەکەش میدیاکانى عێراق وتویانە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو پارەکە دەنێردرێت.