لە شاری سلێمانی نزیکەی سێ ملیۆن دار و نەمام هەن



ئەمڕۆ هەڵمەتی چاندنی 550 نەمام لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد و سلێمانیش نزیکە لە ستانداردی جیهانی بۆ رێژەی سەوزایی، بەڕێوەبەری باخچەكانیش ئاشكرای دەكات، لە سلێمانی زیاتر لە سێ ملیۆن نەمام و دار هەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 550 داری توو لە شاری سلێمانی دەچێندرێن و بەسەر هەریەکە لە شەقامەکانی دابان و سۆران دابەش کراوە.
هاوکات وتیشی، سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتان لە بارەی ئاستی سەوزایی لە شاری سلێمانی و زۆر نزیکن لە ئاستی ستاندار و لەم ساتەدا نزیکەی 19.5% رێژەی سەوزایی هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسەی سەرژمێری بۆ دار لە سلێمانی باسی لێوە کراوە، بەڵام ئاسان نییە و ئێستا لە سلێمانی نزیکەی سێ ملیۆن دار و نەمام هەن.

شاندی دەم پارتی بۆ بینینی ئۆجالان دەچێتە ئیمرالی
پێت شاندی دەم پارتی بۆ بینینی ئۆجالان دەچێتە ئیمرالی
ناسا بۆ بە دەریاچەی دوکان دەڵێت”داری کرسمسی زەوی”؟
دوات ناسا بۆ بە دەریاچەی دوکان دەڵێت”داری کرسمسی زەوی”؟
پەیوەنیدر