وێنەیەک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە لە ساڵی 2018 دا لەلایەن لۆرن داوفین کەشتیوانەوە گیراوە، دەریاچەیەکی “دار کریسمس” کە شێوەی سێگۆشەیە لە کوردستان نیشان دەدات، کە تێکەڵەیەکە لە سروشت و دەستی کاری مرۆڤ.
بەپێی ئاژانسی “ناسا-بۆ زەوی” سەر بە ناسا، سێگۆشە گەورەکە کەلە شێوەی دارە، 6 میل (١٠ کیلۆمەتر) لە تیرەکەیەوە تا لووتکەکەی درێژدەبێتەوە، و لە وێنەکەدا وادەردەکەوێت لقێکی بچووکتری وەک ئەستێرەیەکی پێچاوپێچ بە لوتکەی دارەکەوە هەڵواسرابێت، کە ڕووباری زێی بچووک نیشان دەدات.
دەریاچەی دوکان لە کوردستانی عێراق دروستکراوی مرۆڤە، بەو پێیەی لە ساڵی 1959 دروستکراوە، ئەم بەنداوە بەنداوێکی گەورەی کارەبای ئاوییە لە نزیک شاری ڕانیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
هەرچەندە دەریاچەکە لە ناوخۆدا بەهۆی ئەو دیاردەیەوە ناسراو نییە، بەڵام لە جەژنەکاندا شوێنێکی گرنگە کە بۆ ئاژانسە ئاسمانییەکان کە لەناو وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتیدا دەگەڕێن.
نوێنەرانی ناسا نووسیویانە: “کاتێک لە بۆشایی ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکەین، شوێنەوارەکانی سەر زەوی بە چەندین شێوەی ئاشنا دەردەکەون و دەریاچەی دوکان لە دارێکی کریسمس دەچێت”.
جێگای سەرنجە کە دەریاچەکە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا بەهۆی سەیرانگا دەستکردەکانی و ڕاوکردنی ماسی نایابەوە بووەتە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگ لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە شارەزایان ترسیان هەیە کە ئەم چالاکییانە مەترسی لەسەر پێکهاتە هەمەچەشنەییەکانی دروستکردووە، کە لە سەرەتای دروستبوونیەوە لە دەریاچەکەدا پەرەی سەندووە.