چی دەکەیت کاتێک شاشەی کۆمپیوتەرەکەت لەکارکەوت؟



کاتێک شاشەی کۆمپیوتەرەکەت داگیرساوە، هەرچەندە ئامێرەکە بە تەواوی بارگاوی کراوە، بەڵام شاشەکە هەڵنابێت و گرفتەکە دەبێتە هۆی بێزارکردنت.

بەپێی ماڵپەڕی ئینفوبای، ئەم دۆخە دەتوانێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە بێت، لە شکستی چیپەکانەوە تا کێشەی پەیوەندیدار بە نەرمەکاڵا یان ڕێکخستنی هەڵە.

لە هۆکارە باوەکان کێشەی کێبڵی پەیوەندی نێوان مۆنیتەر و کارتی گرافیک، هەڵە لە ڕێکخستنی کارەبای سیستەمی کارپێکردن، یان تەنانەت تێکچوونی پێکهاتەکانی ناوەوەی وەک مۆنیتەرەکە خۆی یان مەزەربۆردەکە.

دیاریکردنی هۆکارەکە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکانی داهاتوو.

لێرەدا ئەو هۆکارە سەرەکیانە دەخەینەڕوو کە دەتوانن ببنە هۆی ئەم کێشەیە، هەروەها پێشکەشکردنی ڕێنمایی ڕوون و ورد بۆ چارەسەرکردنی و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی.

بەدواداچوون بۆ ئاستی وزە بکە

تەنانەت ئەگەر ئامێرەکە ئاماژە بەوە بکات کە پاتریەکە شەحن بووەتەوە، لەوانەیە هەڵەیەک لە خوێندنەوەی ئاستی کارەبادا هەبێت.

ئەمەش دەتوانێت ڕووبدات ئەگەر بارگاویکەرەوەکە بە باشی کار نەکات، یان ئەگەر پاتریەکە لەکار بکەوێت، چونکە ڕەنگە پاترییەکە ئاستی بارگاویکردنەوەیەکی تەواو پیشان بدات لەکاتێکدا لە ڕاستیدا هێزی پێویستی نییە بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی کۆمپیوتەرەکە کاربکات.

بۆ پشکنینی ئەمە دەبێت ڕاستەوخۆ کۆمپیوتەرەکە ببەستیتەوە بە کارەباوە و بزانیت شاشەکە کاردەکات یان نا ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو هەوڵبدە بارگاویکەرەوەیەکی جیاواز بەکاربهێنیت و دڵنیابە لەوەی کە پڵاکەکە بە باشی کاردەکات.

کێشەکانی پێکهاتەکانی وەک مۆنیتەر، کارتی گرافیک، یان کێبڵەکانی پەیوەندی ناوخۆیی لەوانەیە ڕێگری بکەن لە داگیرساندنی مۆنیتەرەکە.

کێبڵێکی شل یان تێکچوو دەتوانێت پەیوەندی نێوان مەزەربۆرد و مۆنیتەرەکە تێکبدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مۆنیتەرەکە کوژاوە بمێنێتەوە تەنانەت کاتێک وا دیارە سیستەمەکە کاردەکات.

ڕێکخستنی هەڵە

لەوانەیە سیستەمی کارپێکردن یان ڕێکخستنی هەڵەیان هەبێت یان تێکچووبن، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی مۆنیتەرەکە بەباشی کارنەکات.

ئەگەر سیستەمەکە بچێتە دۆخی خەوی قووڵ(sleep)، لەوانەیە مۆنیتەرەکە وەڵام نەداتەوە.

لەم حاڵەتانەدا هەوڵبدە ئامێرەکە دووبارە پێکەوە ببەستیتەوە و ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو، بچۆرە ناو دۆخی سەلامەتەوە بۆ ئەوەی بزانیت گرفتەکە چییە.

نوێکردنەوە یان دووبارە دامەزراندنەوەی درایڤەری گرافیکیش ڕەنگە کێشەکە چارەسەر بکات، ڕەنگە پێویست بێت سیستەمی کارپێکردنەکە دووبارە دابمەزرێنرێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی کارکردنی ئاسایی.

چاککردنەوەی بەردەوام

پاراستنی کۆمپیوتەرەکە لە دۆخێکی باشدا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی شاشەکە تێک نەچێت، ئەمەش بریتییە لە ئەنجامدانی چاککردنەوەی بەردەوام، وەک پاککردنەوەی پێکهاتەکانی ناوەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی تۆز کە دەتوانێت ببێتە هۆی تێکچوونی بەشەکان، هەروەها پشکنینی کێبڵەکانی پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی بەردەوام.

جگە لەوەش پێویستە لە کاتی خۆیدا نوێکارییەکانی بەرنامەکان و درایڤەر دابنرێت.

هەروەها بەکارهێنانی ڤۆڵتیە دەتوانێت ڕێگری بکات لەو زیانانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی کارەبا تووشی دەبین کە هۆکارێکی باوی لەکارکەوتنی پێکهاتە ئەلیکترۆنییەکانە.

ناسا بۆ بە دەریاچەی دوکان دەڵێت”داری کرسمسی زەوی”؟
پێت ناسا بۆ بە دەریاچەی دوکان دەڵێت”داری کرسمسی زەوی”؟
بەشەخۆراك و پارەی هاووڵاتیان بۆ ساڵی داهاتوو ڕاگەیەنرا
دوات بەشەخۆراك و پارەی هاووڵاتیان بۆ ساڵی داهاتوو ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر