بەشەخۆراك و پارەی هاووڵاتیان بۆ ساڵی داهاتوو ڕاگەیەنرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق 12 مەرج بە بریكارەكانی خۆراك دەدات بۆ دابەشكردنی خۆراک لە ساڵی نوێ‌ و دەشڵێت: هەر هاووڵاتییەك دەبێت بڕی 500 دیناری لێ‌ وەربگیرێت.

كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراكی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێداویستییە خۆراكییەكان بۆ ماوەیەكی زۆر لە كۆگەكان دەمێننەوە، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتییان، كە وەریبگرن بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە پاراستنی پاكوخاوێنی شوێنی بریكارەكان و بەكارهێنانی بالێت بۆ پاراستنی خۆراك بەكاربهێن.

ئاشكراشی كردووە، دەبێت بریكارەكان پابەندبن بەو نرخە فەرمییەی، كە بۆ پشكی هەر كەسێك دانراوە، كە بە بڕی 500 دینارە، هەر بریكارێك لەو بڕە پارە زیاتر لە هاووڵاتییان وەربگرێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت تا ئاستی لێسەندنەوەی بریكاری خۆراك و پێدانی بە كەسێكی تر.

وەزارتی بازرگانی عێراق دووپاتی كردۆتەوە، لە پابەندكردنی بریكارەكان كاتی كردنەوەی دوكانەكانیان و ڕێكخستنی كارتەكان لە خشتەی كەرەستەكاندا، نەفرۆشتنی سەبەتەی خۆراك و سەبەتەی تایبەت بە چاودێری كۆمەڵایەتی، ئەگەرنا لایەنە كەمتەرخەمەكان لە ڕووی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پێدانی بەشەخۆراك بە بەرزترین كوالێتی و ئەو ماددانەی ئەمساڵ دابەش كراون بۆ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

چی دەکەیت کاتێک شاشەی کۆمپیوتەرەکەت لەکارکەوت؟
پێت چی دەکەیت کاتێک شاشەی کۆمپیوتەرەکەت لەکارکەوت؟
کۆمپانیای هۆنەر بەهێزترین مۆبایلی خۆی ڕادەگەیەنرێت
دوات کۆمپانیای هۆنەر بەهێزترین مۆبایلی خۆی ڕادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر